وەزارەتی دەرەوە : بەرپەرچدانەوەی دیپلۆماسی بەرامبەر هێرشەکەی تورکیا ئاسایی نابێت

سیاسی
  • 20-07-2022, 21:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە جەختی لەوەکردەوە کە بەرپەرچدانەوەی دیبلۆماسی بەرامبەر بەتورکیا ئاسایی نابێت.
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە احمد سەحاف بە کەناڵی عێڕاقیەی وت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی وەزارەت بەیاننامەیەکی توندی دەرکردووە و سەرکۆنەی هێرشەکەی کردووە، بەرپەرچدانەوەشمان بۆ هێرشەکە خێراو پەیتا پەیتا دەبێت وئاسایی نابێت.
    وتیشی عێڕاق پێشبینی ئەوە دەکات کە بڕیارێک دەربچێت
    سەرکۆنەی هێرشەکە بکات چونکە ئەمە پێشێلکردنی سەروەری عێڕاقە.
    هەروەها پێشتر عێڕاق سەرکۆنەی ئەوهێرشەی تورکیای کرد کە کرایە سەر هاوینەهەواری برخ لە زاخۆ.
    هەروەها کازمی لەبەیاننامەیەکدا وتی کە عێڕاق مافی خۆیەتی
    کە بەرپەرچی هێرشەکە بداتەوە.