یونامی داوادەکات لێکۆڵینەوەیەکی خێرا لەهێرشەکەی تورکیا بکرێت

سیاسی
  • 20-07-2022, 21:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ستافی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێڕاق یونامی ئەمڕۆڕۆژی چوارشەممە سەرکۆنەی هێرشەکەی تورکیای کرد بۆسەر دهۆک و داواشی کرد کە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لەبارەی هێرشەکەوە بکرێت وڕێز لەسەروەری عێڕاق بگیرێت.
    هەروەها یونامی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمڕۆ دەکەین بۆسەرزاخۆ کەبووە هۆی کوژرانی 9 مەدەنی برینداربوونی 23 کەسی دیکە ، خەم پەژارەی خۆمان ڕادەگەیەنین وهیودارین بریندرانیش زوو چاکببنەوە.
    هەروەها وتی کە سڤیلەکان بەدەست بەکارهێنانی هەڕەمەکی
    چەکی تەقێنەرەوە دەناڵێنن وبەپێی یاسای نێودەوڵەتی پێویستە هێرشەکان دژبەمەدەنیەکان ئاڕاستەنەکرێن.
    هەروەها یونامی داوای کرد کە لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر ئەنجام بدرێت بۆ زانینی وردەکاریەکانی هێرشەکە، جەختیشی لەوەکردەوەکە پێویستە ڕێز لە سەروەری عێڕاق بگیرێت، لەهەمان کاتدا یونامی هانی هەموو لایەنەکانی دا کە ئەم پێشێلکاریانە بەزووترین کات بوەستێنرێت.