لە بەندەری ئوم قەسر دەست بەسەر دوو کۆنتێنەردا گیرا کە پێچەوانەی مەرجەکانی هاوردەکردن بوون

ناوخۆ
  • 19-07-2022, 12:02
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ سێ شەممە، بەندەری ئوم قەسر دەستبەسەرداگرتنی دوو کۆنتێنەری ڕاگەیاند کە پێچەوانەی مەرج و رێنمایی هاوردەکردن بوو.
     لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی (INA) عێراقی گەیشتووە، ئاماژە بەوەکراوە "کارمەندانی بەندەری باکوری  ئوم قەسر، توانیویانە دەست بەسەر دوو کۆنتێنەردا بگرن کە مادەیەکی (پورسلاین)یان تێدابوو کە دوور لە مەرج و کۆنتڕۆڵەکان هاوردەکرابون ، چونکە ئەو ماوەی یاسایی تێپەڕاندووە کەڕێگەی پێدراوە بۆ مانەوەیان لە بەندەرەکە بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن.
     ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە دوای دەستبەرداگرتنی کەل و پەلەکان، ڕاپۆرتی دەستبەسەرداگرتن ،ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر کراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی.