بوومەلەرزەیەک به‌ گوڕى 3.8 پله‌ى رێخته‌ر پارێزگای سلێمانی ھەژاند

ناوخۆ
  • 28-09-2021, 09:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رایگەیاند کە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3,8 پلە بەپێوەری رێختەر،‌ باشووری رۆژھەڵاتی قەزای کەلار لە سنووری پارێزگای سلێمانی ھەژاندووە.
    وەزارەتی گواستنەوە لە راگەیەندراوێکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌  رایگه‌یاند:"کە روانگەی بوومەلەرزانی سەربە دەستەی گشتیی کەشناسی  بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3,8  پلە بەپێوەری رێختەر بە دووری ھەشت کیلۆمەتر لە‌ باشووری رۆژھەڵاتی قەزای کەلار روویداوە و ھاتووە: "دانیشتوانی ناوچەکە ھەستیان بە بوومەلەرزەکە، کردەووە".
    لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە، لەوەی ئاخۆ بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە یان نا.