بەرزبوونەوەیەكی نوێی تەندروستی دۆخی پەتا لە عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 11-07-2022, 17:46
  • +A -A

    بەغدا –INA  
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی دۆخی ڕۆژانەی پەتای كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردووەتەوە : دوو هەزار و 937 حاڵەتی نوێی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووە، هەروەها 2 هەزار و 557 كەسیش چاكبوونەتەوە.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : یەك حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە سەرجەم پارێزگاكان تۆماركراوە و ئاماژە بەوەشكراوە : لە ماوەی 24 كاتژمێردا 441 كەس ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە.