لە بەری كەرخ بەربەستەكان لابران و چەند رێگەیەك بە رووی هاوڵاتیاندا كرانەوە

  • 21-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، ئەمرۆ چوار شەممە، بەربەستی لەسەر چەند رێگەیەك لە بەری كەرخی شاری بەغدا لادا. لە بەیاننامەیەكدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: چەند رێگەیەكیان لە گەڕەكی ئەعلام " رێگەی مزگەوتی عومەر بن خەتاب و یەكێك لە رێگە بازرگانیەكانی ناوچەی سیدیە" لەگەڵ " رێگەی سەرەكی لە گەڕەكی ئەتیبا كە دەچێتەوە سەر رێگەی فرۆكەخانە لە گەرەكی جیهاد" كردوەتەوە.