وەزارەتی تەندروستی پلانێکی تایبەت بە ڕۆژانی جەژن دادەنێت

ناوخۆ
  • 6-07-2022, 20:44
  • +A -A

    بەغداد / ـINA
    وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کەبۆڕوژانی جەژن پلانێکی داڕشتووە.
     بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزاریەکان فازڵ عگڵە روبیعی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێدەسکەوت وتی کە بەسەرپەرشتی وبەدووداچونی وەزیری تەندروستی هانی العقابی وەزارەت هەستاوە بە داڕشتنی نەخشەیەکی فریاکەوتنی پزیشکی بۆ ڕۆژانی جەژن کە هەموو فەرمانگە تەندروستیەکان بەشداردەبن تیایدا.
    ڕوبەیعی وتیشی کە گرنگترین ئەرکەکانی بەشی ئۆپەراسیۆنەکان ئەوەیە کە لەماوەی جەژندا لەئامادەباشیدابن بەهەماهەنگی ئۆپەراسێۆنەکانی وەزارەت لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکان لەپێناو ساناکردنی جوڵەو هاموشۆی ئەمبوڵانسەکان.
    هەروەها وتی بانکی خوێن هەڵدەستێت بەدابینکردنی خوێن ، وسەردانی مەیدانیش ڕێکدەخرێت لەلایەن بەشی فریاکەوتنەوە بۆ زانینی ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان و بەدووداچون بۆ حاڵەتەکان ودابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشەکان وسەرپەرشتکردنی هۆڵەکانی نەخۆش وشارەزابوون لەئاستی خزمەتگوزاریەکان.
    هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ بەشی ئەمبوڵانس و کۆمپانیای بازاڕکردنی داوودەرمان تاکو پێداویستیەکانی فەرمانگەکانی تەندروستی لەبەغداد دابین بکات.
    وتیشی کە تیمەکانی چاودێری تەندروستی لەبەغداولە پارێزگاکان لەڕێکارەکان دەکۆڵنەوە بۆ ڕاگرتنی نەخۆشیە درمیەکان وپەتاکان ، جگەلەوەش چاودێریەکی چڕدەکرێت بۆ خۆراکی سەرعارەبانەکان و باغچە گشتیەکان و بازاڕەکان و کارگەکانی ئاو و شلەمەنیەگازیەکان و بەفرو ڕادەی مەدەی کلۆر لێکدەدرێتەوە.
    لەهەمان کاتیشدا سەنتەری ژەهراویبوون لە فەرمانگەی پزیشکی تیمێک ئامادەدەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژەهراویبوون لەڕۆژانی جەژنی قورباندا.