وەزارەتی بازرگانی: عێراق لە دەرەوەی وڵات كۆگای خۆراكی هەیە

ناوخۆ
  • 6-07-2022, 12:50
  • +A -A

    بەغداد- INA
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: كە وەزارەتی دارایی بڕی 500 ملیارو 700 ملیۆن دیناری بۆ سێ بوار تەرخانكردووە، و ئاشكراشیكرد: بڕێكی باش خواردن لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات كۆگاكراوە.
    محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆسەی گرێبەست لە یەكەم ڕۆژی دەرچوونی یاسای ئاسایشی خۆراكەوە دەستی پێكرد، بۆ دابینكردنی پێكهاتەكانی سەبەتەی خۆراك لە ڕێگەی كەرتی تایبەتەوە، وتیشی: وەزارەتی دارایی 500 ملیۆن بۆ سەبەتەی خۆراك و 200 ملیۆن بۆ كڕینی گەنم و هەروەها 500 ملیار بۆ پارەی جوتیاران تەرخانكردووە.
    ئاشكراشیكرد: وەزارەت كۆگایەكی باشی خواردنی هەیە لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات،و رونیشیكردەوە: بازاڕ جێگیر دەبێت لە ئەنجامی هەبوونی بڕێكی زۆر لە كەلوپەلی سەبەتەی خۆراك لە ناو هاوڵاتیاندا لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە.
    رونیشیكردەوە: وەزارەت جگە لە گەنم هیچ گرێبەستێكی نییە، چونكە بابەتی تری چوونە ناو سەبەتەی خۆراكەوە كە گرێبەستی لەگەڵ كەرتی تایبەت كراوە لە ڕێگەی پڕۆژەی سەبەتەی خۆراكەوە بەپێی بڕیاری 160 كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی دەركراوە بۆ كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك كە داواكراوە گرێبەست لەگەڵ كەرتی تایبەتدا بكات بەمەبەستی دابینكردنی  پێكهاتەكانی كۆبوونی خۆراك، و تیشی: ئەم پرۆژەیە زۆر سەركەوتوو بووە لە ڕێگەی پرۆسەی بەردەوام و چۆنیەتیی كەرەستەی تایبەت بە هاوڵاتیان.
    راشیگەیاند: ئۆپەراسیۆنەكانی بازاڕكردن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و موسڵ و كەركوك بەردەوامە و دەگاتە 2 ملیۆن و 60 هەزار تۆن و هیوادارین بگەینە 2 ملیۆن و 150 هەزار تۆن، وتیشی: ئەم ڕانە هاوكاریمان دەكات تا كۆتایی ئەمساڵ ئارد لە سەبەتەی خۆراكدا چارەسەر بكەین.