بەغدا..ۆرك شۆپێكی ڕاهێنان بەهاوكاری یونسكۆ و بە بەشداری وەزارەتی ناوخۆ بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادی بیروڕا

ناوخۆ
  • 5-07-2022, 20:56
  • +A -A

    بەغدا - INA – ویسام مەلا
    ئەمڕۆ سێشەممە یونسكۆ بە هاوكاری ئینتەرپۆل و وەزارەتی ناوخۆی عێراق و كۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن وۆرك شۆپێكی ڕاهێنانیان لە بەغدا دەستپێكرد بۆ تیشك خستنە سەر چەمكەكانی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین لە عێراق.
    زییا سەرای بەڕێوەبەری بەرنامەی پەیوەندی و زانیاری یونسكۆ لە عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ی راگەیاند، "پڕۆژەكە راهێنانی چڕ (ئۆنلاین) لەخۆدەگرێت بۆ ماوەی پێنج هەفتە بۆ ئەفسەر و پلەدارەكانی وەزارەتی ناوخۆ، جگە لە دادوەر و ئۆرگانەكانی پشتیوانی لە دەسەڵاتی دادوەری و میدیا و ڕێكخەرانی پەیوەندییەكان لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان.كۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندن، ئەكادیمیا ڕۆژنامەوانی و میدیاییەكان، و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "مەنهەجی ڕاهێنانەكە بە هەوڵی هاوبەش بۆ ماوەی ساڵێك لە نێوان یونسكۆ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان پەرەی پێدراوە بە ئامانجی ڕۆشنایی خستنە سەر دوایین نوێكارییەكانی ئازادی ڕادەربڕین و یاسا و ڕێكارەكانی، هەروەها گونجاندنە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانی پەیوەست بە ئازادی ڕادەربڕین.
    ئاماژەی بەوەشدا، "كەناڵی نێودەوڵەتی هەیە كە دەتوانێت هاوكاری ئەو رۆژنامەنووسە بكات كە رووبەڕووی پێشێلكاری یاخود پێشێلكردنی مافەكانی دەبێتەوە، جەختیش لەوە دەكاتەوە كە هەوڵدان بۆ ئەوەی لە قۆناغی یەكەمدا ژمارەیەكی زیاتر لە ئەفسەر و كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ بەشداری بكرێت". "
    ئاماژەی بەوەشكردووە "كاركردن لە خولەكەدا بۆ ماوەی ساڵێك بەشێوەیەكی ئۆنلاین لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەردەوام دەبێت و كۆمەڵێك تاقیكردنەوەش لەخۆ دەگرێت بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی مەشق و راهێنان، كە هەنگاوێكی گرنگە لە بواری وەڵامدانەوەی عێراق بۆ پێداچوونەوە گشتگیرە نێودەوڵەتییەكە و جنێڤ". پێشنیارەكان لە ساڵی ٢٠١٩دا پێشكەش دەكەن، كە بەم زووانە دەگەڕێتەوە”.
    لەبەرامبەردا سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئاسایش، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، لیوا سەعد مەعن، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق پشتڕاستی كردەوە، كە "خولی راهێنانەكە 5 هەفتە دەخایەنێت و تیشك دەخرێتە سەر چەمكەكانی ئازادی ڕادەربڕین و گونجاندنی یاسایی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان و سەلامەتی و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان".