ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لەدیالە دەستیپێکرد

ئەمنی
  • 4-07-2022, 14:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە لەدیالە ئۆپەڕاسیۆنێکی ئەمنی دەستپێکردووە.
    لەبەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە هێزێکی لیوای 62 ی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی لە شروین باکووری پارێزگای دیالەجێبەجێکردووە پاش کردەوەیەکی تیرۆریستی لەلایەن
    چەتەکانی داعشەوە.
    وتیشی کە هێزەکە دەستی بە پشکنین هەڵکوتانە سەرداعشەکان کردووە لەهەمان ناوچەکەدا ، ئاماژەشی بەوەدا کە هەمان ئەوهێزە دوێنێ بەرەنگاری هێرشێکی داعشەکان بووەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە.