وەزارەتی نەوت پلان پێدانی سوتەمەنی بە مۆلیدە ئەهلیەكان لە مانگی ڕەمەزاندا رداگەیاند

ناوخۆ
  • 1-04-2022, 13:43
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    وەزارەتی نەوت لە سەر پلانی خۆی بۆ پێدانی سوتەمەنی بە مۆلیدە ئەهلیەكان لە مانگی ڕەمەزاندا ئاشكرایكرد
    حسێن تاڵب بەڕێوەبەری گشتی دابەشكردنی بەرهەمە نەوتیەكان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند" فەرمانگەكەمان، هەرچەند مۆلیدەكان زیاتر كاربكەن، سوتەمەنی زیاتریان پێدەدرێت . وتیشی ئەگەر ئەو كارەبایەی كە لەلایەن وەزارەتی كارەباوە بەرنامەڕێژی بۆ كراوە زیاد بكرێت، ئەوا ڕێژەی سوتەمەنی خاوەن مۆلیدەكان زیاتر دەبێت لەپێداویستیەكانیان".
    ئاماژەی بۆئەوەیشكرد وەزارەتی نەوت كاردەكات بۆئەوەی خاوەن مۆلیدەكان بە گوێرەی كاتژمێرەكانی پچڕانی كارەبای نیشتمانی كار بە مۆلیدەكانیان بكەن تا هاوڵاتیان لەمانگی رەمەزاندا بێ كارەبا نەبن.
    وتیشی پشكی مولیدە ئەهلییەكان لە ساڵی رابردووە كە هاویندا  40 لیتر  بۆ هەریەك كەیڤیەك ئەمە لەمانگی تەمووز و دوای باش بوونی رێژی پێدانی كارەبا گەڕایەوە بۆ 20 لیتر