ڕاوێژکاری کازمی: کۆمەڵە پڕۆژەیەکی تەکنەلۆجی هەن کە چاوەڕوانی بوودجە دەکەن

ئابوری
  • 1-07-2022, 21:12
  • +A -A

    بەغداد/ INAنساڕ الحاج
    ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهر محمد ساڵح ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ئاشکرایکرد کە ژمارەیەک پڕۆژەی تەکنەلۆژی پڕداهات هەن کە چاوەڕوانی نەختینەن و لەم ساڵدا دەخرێنە گەڕ.
    ساڵح بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وت کە بوونی نەختینە لە کۆتایی ئەمساڵدا کەپاش یاسای ئاسایشی خۆراک پێشبینی دەکرێت دەستەبەرببێت لەوانەیە 
    بەگوژمەی 15 ملیاردینار دەستەبەرببێت، سیاسەتی دەوڵەتیش بەرەوئەوەدەچێت کە بۆوەبەرهێنان دابینبکرێت وپڕۆژەگەلێکی پڕداهاتی پێ ئەنجام بدرێت.
    هەروەها وتی ئەم پڕۆژانە ئامادەگی پێشوەختی بۆکراوە کە ژمارەیەک پڕۆژەی پیشەسازی نیشتیمانی پێ ئەنجام دەدرێت.
    وتیشی سیاسەتی پڕۆژەی تەکنەلۆژی بەهێز یارمەتی عێڕاق دەدات کە داهاتی خۆی فرەجۆربکات لەدەرەوەی داهاتی نەوت وجگەلەوەش گەشەسەندنێکی بەردەوام دابینبکات کەلەگەشەوزۆربوونی ژمارەی دانیشتووان بەدەرنەبێت.
    وتیشی کەڵەکەبوونی نەختینەیی 
    هەڵاوێری بەرامبەردەبێتەوە بە 
    سیاسەتێکی گەشەیی پڕژەگەلێکی بەرهەمهێن کە بەتەکنیکێکی باڵا جێبەجێدەکرێن
    و توانایەکی هەناردەیی بەرزیان دەبێت ئەمەش بێگومان لەپێشبینیەکانمانە لەکاتی داڕشتنی خەمڵاندنە ساڵیەکانی خەرجی وەبەرهێنان لەبودجەی ساڵی 2023.