وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتیکردەوە کە دەرەنجامی کۆتایی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆری ڕاگەیاندبێت

ئەمنی
  • 1-07-2022, 15:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕەتیکردەوە کە دەرەنجامەکانی هێرشە موشەکیەکەی سەر کێڵگەی نەوت و گازی  کۆرمۆری ڕاگەیاندبێت.
    سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دوولێژنە پێکهێنراون لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم بۆ کۆڵینەوەلەم هێرشە و هەماهەنگیەکی تەواویش لەنێوانیاندا هەیە، وتیشی کە هەردوو ئەم لێژنەیە تاهەنوکە نەگەیشتوونەتە هیچ دەرەنجامێک دەربارەی هێرشە موشەکیەکانی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەناحیەی قەدرکەرەمی سەربە قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی.
    جەختیشی کردەوەلەوەی کە ئەوزانیاریانە ورد نین کەلەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکراونەتەوە.
    ئەمەو دەزگای دژەتیرۆر لەهەرێمی کوردستان پێشووتر ڕایگەیاندبوو کە کێڵگەی کۆرمۆری گازی سەربەسلێمانی بەرهێرشێکی موشەکی کەوتووە بۆسێیەمجار، سەرۆک وەزیرانی کوردستان مسرور بارزانی جەختیلەوەکردەوەکە بەردەوام لەپەیوەندیدایە لەگەڵ مستەفاکازمی سەرۆک وەزیران سەبارەت بەم هێرشە موشەکیانەی سەر هەرێمی کوردستان.