بۆ جاری سێیەم کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەسلێمانی موشەک باران کرا

ئەمنی
  • 25-06-2022, 18:39
  • +A -A

    بەغداد _INA
     دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە کێڵگەی گازی کورمۆر لە شاری سلێمانی لە ماوەی72 کاتژمێردا سێیەم هێرشە لەم جۆرە موشەک باران بکرێت.
    دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند ،کێڵگەی گازی کۆرمۆر لەناحیەی قادرکەرەم لەقەزای جەمجەمال بۆ جاری سێیەم موشەک باران کرا .
    وتیشی: "بۆ جاری سێیەم لە ماوەی 72 کاتژمێردا کەمێک پێش ئێستا موشەکێک لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر تەقێندرا" و ئەوەشی وت" ئەمە لە کاتێکدایە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو هێرشی جیا کراوەتە سەر کێڵگەکە و لە کاتی جیاجیادا پێنج مووشەک ئاراستەی ئەو کێڵگەیە کراوە.