بازاڕگەی عێڕاق سەکۆیەک بۆ ئاڵوگۆڕی پشکی کۆمپانیاکان دەکاتەوە

ئابوری
  • 29-06-2022, 21:06
  • +A -A

    .بەغداد/ INA

    بازاڕگەی عێڕاق بۆ دراو ئەمڕۆڕۆژی چوارشەممە سەکۆیەکی ڕاگەیاند بۆ مامەڵەکانی پشکی نەزانراوی کۆمپانیاپشکدارەکان.
    بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بازاڕگەکە احمد عبدالسلام لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بڕیاردراوە کە سەکۆیەک بۆ پشکی ئەوکۆمپانیایانە دروستبکرێت لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە ، ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم بڕیارە بەپێی فەرمانی یاسایی ژمارە 74 ی ساڵی 2004 وەرگیراوە.
    هەروەها وتی ئەم سەکۆیە پارێزگاری لە مافی بەشداربوانی
    ئەوکۆمپانیایانە دەکات و وەبەرهێنەران ڕادەکێشێت و مامەڵەکانی دراو چالاکتردەکات.
    وتیشی کە ڕێژەی گۆڕین لەدانیشتنەکەدا دەگاتە 5٪ لەهەڵکشان ولە داکشاندا، نرخەکەش بەڕێژەی 50٪ گۆڕانی
    بەسەردادێت.
    ڕوونیشی کردەوە کە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی پێشووتردا کەڕاوەستێراون ئەنجام دەدرێن کە زانیاری پێویستیان پێشکەش نەکردووەکەئەم کۆمپانیایانەن
    کۆمپانیای پیشەسازی ئەلکتڕۆنی 
    کۆمپانیای پیشەسازیە سووکەکان، کۆمپانیای بادیە بۆ گواستنەوەی گشتی ، کۆمپانیای
    بانکی بابل،کۆمپانیای بیناکردنی نوێ، کۆمپانیای هاوچەرخی بەرهەمهێنانی ئاژەڵی.
    هەروەها وتی کە دەستەکە میکانیزمەکان هەڵدەسەنگێنێت پاش سێ مانگ لەدەستبەکاربوون ، وتیشی کە دەستەکە بڕیاریداوە کە ڕێژەی گۆڕانی نرخەکان لە 10٪ ەوە بکاتە 15٪ .
    هەروەها وتی بەپێی کاری دەستەکانی دارایی ونەختینەودراو و پڕنسیپەکانی یەکێتی نێودەوڵەتی جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەوەی کە پشکدار بەرپرسیارێتی کڕینی پشکەکان لەئەستۆدەگرێت، ولەپاشانیشدا پێویستە هەموو مەترسیەکان بگرێتە ئەستۆ کەلەکەمی زانیاری وڕووننامەکانەوە پەیدادەبن.