ناوچەی ئابووری نێوان عێڕاق وئوردن

ئابوری
  • 29-06-2022, 20:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    پارێزگاری ئەنباڕ علی فرحان دلیمی جەختیلەوەکردەوە کە کاروبارەکان بەردەوامن بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئابووری لەنێوان ئوردن وعێڕاق.
    دلێمی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕایگەیاند کە پارێزگا لەگەڵ وەزارتی داراییدا
    باسی لەناوچەی پیشەسازی کردووە وڕوونیکردووەتەوە کە بوونی ئەم ناوچەیە زۆرگرنگە لەپارێزگای ئەنباڕدا.
    ڕوونیشی کردەوەکە ئەم ناوچە ئابووریە دەستنیشان کراوە کارەکانی بەردەوامە لەلایەن حکومەتی خۆجێی و شانشینی ئوردن و وڵاتی میسڕ، وتیشی کە تەواوکردنی ناوچەکە داهاتێکی ئابووری فراوان دابین دەکات کەژمارەیان پێنج دەروازەدەبن لەناوچەکەدا.
    هەروەها جەختیلەوەکردەوە کە 
    پێویستە جارێکی دی چاوخشاندنەوە بکرێت بەو یاسایانەی کە پەیوەندیان بەپەڕەپێدانی ناوچە ئازادەکانەوە هەیە، ڕوونیشی کردەوەکەبیروڕای جیاکارو گرنگ هەن کەلەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێشکەشکراون سەبارەت بەچۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ناوچە ئازادەکانی عێڕاق.