بەهۆی چاوەڕوانییەکانی رێژەی سوود ، نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە

ئابوری
  • 29-06-2022, 19:02
  • +A -A

    بەدواداچون- INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی زێڕ لە بازارە سنوردارەکان دابەزینی تۆمارکرد، بەهۆی چاوەڕوانییەکانی ڕێژەی سوودی ئەمریکاوە کە کاریگەری لەسەر بووە.
     زێڕ لە مامەڵەی سپۆتدا بە ڕێژەی 0.2% دابەزی و گەیشتە 1817 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک ، (یەک ئۆنسە) تا کاتژمێر 09:20 لە مەودایەكی تەسكدا ماوەتەوە لە نێوان 1814.30 بۆ 1822.76 دۆلار، هەروەها زێڕی ئەمریكا بە رێژەی 0.2% دابەزی بۆ 1817.60 دۆلار.
     ھاوکات بڕیارە "جیرۆم پاول" سەرۆکی یەکێتی یەدەگی ئەمریکا لە کۆتایی ڕۆژی کۆڕبەندی بانکی ناوەندی ئەوروپا قسە بکات و ئەمەش وایکردوە کە بازرگانان چاودێری هەر ئاماژەیەک سەبارەت بە ئاراستەکانی سیاسەتی دراوی بۆردەکە بکەن ، دوای بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود لە سەرەتای ئەم مانگەدا.