دادگای تاوانەكانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەستدرێژیكارە سەر منداڵێك لە ناوچەی ئەلحسێنییە دەركرد

ناوخۆ
  • 29-06-2022, 14:34
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای تاوانەكانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەستدرێژیكارە سەر منداڵێك لە ناوچەی ئەلحسێنییە دەركرد.
    لە راگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژە بەوە كراوە ئەو تاوانبارە لە ناوچەی حوسێنییە دەستدرێژیی كردووەتە سەر كچێكی تەمەن 3 ساڵ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دادگا بڕیاری خۆی بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی 421 لە یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969 دەركرد.