جارێکی تر نرخی نەوت بەرز بویەوە

ئابوری
  • 28-06-2022, 12:10
  • +A -A

    بەدواداچون/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بۆ سێیەم دانیشتنی لەسەریەک بەرزبووەوە، ئەمەش لەژێر رۆشنایی ئەو گرژییە جیۆپۆلەتیکیانەی کە مەترسی لەسەر دابینکردن دروست دەکەن، هەروەها زیادبوونی فشارەکان لەسەر دابینکردنی نەوت پێش کۆبوونەوەی "ئۆپێک پڵەس"ی ئەم هەفتەیە، ھەروەک نرخی نەوت لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 50% بەرزبووەتەوە.
     جێگای ئاماژەیە "ئۆپێک پڵەس" لە مانگی تەمموزدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی 648 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لەمانگی حەوتدا ، ئەوەش بە هەمان رێژە بۆ مانگی ئابيش، لەکاتێکدا پێشتر 432 هەزار بەرمیل زیادکرابوو .
     دوێنێ نرخی نەوت بە دوو دۆلار بەرزبووەوە، لە کاتێکدا گرێبەستەکانی نەوتی خاوی برێنت بە ستانداردی نێودەوڵەتی کۆتایی بە نزیکترین دانیشتنی بازرگانی هێنا، ھاوکات بەرزبوونەوەی 1.97 دۆلار، واتە 1.7%، و تۆمارکردنی  115 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک ،یان 1.8%، واتا 109.57 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

     سەرچاوە: ئەلعربیە