وەزارەتی دارایی: ڕێوشوێنە چاکسازییەکانمان ھەنگاوی گرینگ بون لە کاتی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت

ئابوری
  • 27-06-2022, 20:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، رێوشوێنە چاکسازییەکانی ھەنگاوی گرینگ بون ، لە کاتی قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت، لە هەمان کاتدا بەڵێنی داوە لێپێچینەوەی ئەو کەسانە بکات کە ناوزڕاندنیان کردووە.
     وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "ئێمە ئیدانەی ھەڵس و کەوتی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان دەكەین لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە دەڵێن لەكاتی چوونە ناو وەزارەتەكەدا رێگرییان لێكراوە ، ئاماژەی بەوەشكردووە" ئەو تۆمەتانەی لەلایەن هەندێک لە پەرلەمانتاران سەبارەت بە نەبوونی وەڵام لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتەکەوە هاتووە، نادروستە”.
     وەزارەتەکە رەتیکردەوە، کە “ عەلی عەللاوی " وەزیری دارایی رێنمایی دابێت بۆ رێگریکردن لە چوونە ژوورەوەیان، بەو پێیەی هاتنە ژوورەوەی پەرلەمانتاران لە کۆتا کاتژمێری دەوامی فەرمیدا بووە”، ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، “پەنابردن بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و سەردانیکردنی فەرمانگە فەرمییەکان یەکێکە لە پێشێلکردنی ڕوونی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، کە ئاماژە بە مادەی 15 دووەم لە 18ی ساڵی 2018 دەکات کە کاری یاسادانان و چاودێریکردن ، و پێداچوونەوە بە وەزارەتەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکان، دامەزراوەکان دیاری دەکات.
     ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە وەزارەتی دارایی وەزارەتێکی سیادی یە کە خزمەتگوزاری گشتی پێشکەش دەکات، و ڕێوشوێنە چاکسازییەکانی بەشدارییان کردووە لە تێپەرینی وڵات بۆ سەلامەتی دوای ئەو قەیرانەی کە جیهانی گرتەوە ھەر لە پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت.
    ھەروەھا راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە کە وەزارەت خواستی گەرەنتیکردنی مافەکانی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکات و هەوڵێکی داوە لە پەرلەمانەوە بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ دەرچووانی پیشە تەندروستییەکان بە نوسراوی ژمارە 13699 کە لە 6/6 /2022 لە چوارچێوەی یاسای ئاسایشی خۆراکدا بگرێتەوە، لەگەڵ وانەبێژەکانیان و شایستەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی.
     لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوکەدا ھاتوە وەزارەتەکە ڕێزگرتنی خۆی بۆ ئەو ئیمتیازاتانەی کە بە ئەندامانی پەرلەمان دراوە، بە تایبەت پارێزبەندی لە ڕێکارە یاساییەکان لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیاندا دووپاتکردۆتەوە ، بەڵام ئەم پارێزبەندییە دەبێت هاوسەنگ بکرێت لەگەڵ بەرپرسیارێتی زیاتری خراپ بەکارنەهێنانی و نەبوونی مۆڵەت بۆ بەدواداچوونی ئەجێندای کەسی، جەختیشیکردەوە کە “زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانتاران ئاگاداری بەرپرسیارێتیەکانیانن، کە نابێت ڕێگە بە کارمەندانی وەزارەت یان بەرپرسانی باڵای وەزارەت بدەین لە ڕەوتی ئەرکەکانیاندا لەلایەن هیچ کەسێکەوە هەڕەشەیان لێ بکرێت یان بترسێنرێت.
     راشیگەیاندوە کە ڕێزگرتن لە ڕێسا و یاساکانی کارپێکراو لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتە جیاوازەکانی وڵاتەدا لەلایەن ڕێسا و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکانەوە گەرەنتی کراوە و وەزارەت مافی یاسایی خۆیەتی سکاڵا لەسەر ئەو کەسانە تۆمار بکات کە ناوزڕاندن و تۆمەت ئاراستەی وەزارەت دەکەن. 
     لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ھاتوە کە وەزارەتی دارایی دەرگاکانی کراوەیە بۆ هەمووان، نەک تەنها بۆ گروپێک یان قەوارەیەک .