ژمارەیەکی زیاتر زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێم لە زانکۆکانی روسیا دابین دەکرێت

سیاسی
  • 27-06-2022, 20:10
  • +A -A

    هەولێرـINA
    قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەولێر لەگەڵ ئۆلیک لێڤنین کۆنسوڵی گشتی کۆماری روسیا لە هەرێم کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوری و زانستییەکانی نێوان روسیا و کوردستانیان کرد.لەڕاگەیندراوێکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیران کەکۆپیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند" لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەمە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، باسی دۆخی سیاسی عێراق و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرا و جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەوەی پێویستە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکدەنگی بەشداری لە دانووستانەکاندا بکەن. لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوری و زانستییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی روسیا کرا.
    ەروەها ڕاگەیندراوەکە وتی: هەر لەم چوارچێوەیەدا باس لە چۆنییەتی زیادکردنی زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی کورد کرا لە زانکۆکانی روسیا و کۆنسوڵی روسیا ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ دابینکردنی ژمارەیەکی زیاتری زەمالەی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێم.
    لەلایەن خۆیەوە کۆنسوڵی روسیا ئاماژەی بەوەدا پلانیان هەیە بەم نزیکانە سەردانی سلێمانی و مۆزەخانەی سلێمانی بکات بۆ دروستکردنی پەیوەندیی و هاوکاری لەنێوان مۆزەخانەی سلێمانی و چەند مۆزەخانەیەکی روسیا.