نەزاهە پێشنیارێك بۆ كارتی ڤاكسینی نێودەوڵەتی پێشكەشدەكات

ناوخۆ
  • 27-06-2022, 13:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی نەزاهەی فیدڕاڵی ئەمڕۆ دووشەممە، داوایكرد كاربكرێت بۆ كەمكردنەوەی نرخی دەركردنی كارتی ڤاكسینی نێودەوڵەتی، ئاشكراشیكرد: پێشنیاریكردووە بگۆڕدرێت بۆ كارتێكی تەندروستی گشتگیر.
    فەرمانگەی نەهێشتنی دەستەكە لەڕاپۆرتێكدا كە تیمێكی ئامادەیكردووە كەپێك هاتبوو لە (سەردانەكانی بۆ وەزارەتی تەندروستی و ژینگە و دەزگای فڕۆكەوانی مەدەنی بۆ بەدواداچوونی بابەتی دەركردنی كارتی كوتانی نێودەوڵەتی) و دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: كە گرێبەستێك لەنێوان بەشی كلینیكە پزیشكییە بەناوبانگەكان و كۆمپانیای دەركردنی كارتی نیشتمانی واژۆكراوە و راشیگەیاند: ڕۆڵی كۆمپانیای جێبەجێكاری نیشتمانی سنوردارە بۆ دابینكردنی پشتیوانی تەكنیكی و دابینكردنی ئامێر و پێداویستی ئەلكترۆنی.
    هەروەك داواشی لەوەزیری تەندروستی كرد چاو بەدابەشكردنی كارتەكە بخشێننەوە كەبارێكی داراییە بەسەر هاوولاتیانەوە بەتایبەتی كەزۆربەی وڵاتانی جیهان لەسەر ئەو بابەتە كاریان نەكردووە.
    رونیشیكردەوە: وەزارەتی تەندروستی و ژینگە فەرمانی دەركردوە بۆ دەستپێكردنی دەركردنی كارتەكە لە (6/9/2021) وە هەموو ئەو هێڵە ئاسمانییانەی لە فڕۆكەخانەكانی عێراق كار دەكەن ئاگاداركراونەتەوە كە ئەو هاوڵاتیانەی كە گەشت دەكەن پێویستە بڕوانامەی كوتانی نێودەوڵەتی بە كوتانی ( كۆڤید 19) دەست پێبكەن (1/11/ 2021)
    ئاشكراشیكرد: بڕی دەركردنی كارتی ڤاكسینی نێودەوڵەتی (30) هەزار دینار بۆ عێراقییەكان و (100) دۆلار بۆ بیانیەكانە، وتیشی: پشكی لایەنی دووەم (كۆمپانیای نیشتمانی) بۆ هەر كارتێك دەكاتە (18) هەزار دینار و ئەوانی تریش دەچێتە بەشی كلینیكە پزیشكییە بەناوبانگەكان.
    راشیگەیاند: هێڵی ئاسمانی نیشتیمانی، كارگۆ، خزمەتگوزاری فڕۆكەخانە و خزمەتگوزاری بەندەری سنوردار لێكۆڵینەوەیەكی گونجاوی پێشكەشكردووە بۆ بڕوانامەی نێودەوڵەتی كوتان، وتیشی: دەستەكە پێشنیاری فراوانكردنی داتای كارت و گۆڕینی بۆ (كارتی تەندروستی گشتگیر)ی كردوە.
    هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە: ئەم داتایانە بەشداری دەكەن لە دابینكردنی وەزارەتەكانی تەندروستی و پلاندانان لەگەڵ ئامارە قایلكەرەكانی كۆمەڵگا و ئاماری دابینكردنی دەرمان كە یارمەتیان دەدات بۆ پەرەپێدانی پلانی داهاتوو بۆ چارەسەركردنی پێداویستییە تەندروستییەكان.
    جەختیشیكردەوە: یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن هەیە كە لەنێوان وەزارەتەكانی تەندروستی عێراق و ئوردندا ئیمزاكراوە سەبارەت بەناساندنی دوولایەنەی بڕوانامەی كوتانی ڤایرۆس، وتیشی: وەزارەتی دەرەوە هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ ئەوەی ڕێككەوتنەكان لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و جیهانی ئەنجام بدات بۆ ئەو مەبەستە.