ڕاوێژکاری کازمی : کاغەزی سپی بە شێوازێکی پیشەوەری دەڕێژراوە و پەیوەندی بەحکومەتەکانەوە نیە

ئابوری
  • 19-06-2022, 15:32
  • +A -A

    بەغداد/INA فاتمە ڕەحمە
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران عەلا ساعدی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ئامانجەکانی کاغەزی سپی دەستنیشان کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە کاغەزەکە دوور لەسیاسەت داڕێژراوە و پەیوەندی بەحکومەتی داهاتووەوە نیە.
    ساعدی لە وتەیەکیدالە کۆنگرەی شەشەمی وزەدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کاغەزی سپی دوو ئامانجی ستڕاتیژی دەپێکێت : یەکەمیان دەستکردنە بە پڕۆگرامێکی چاکسازی بنەڕەتی و خێرا بۆ وەستاندنی داچۆڕانی بوودجە و دابینکردنی نەختینە بۆ پڕۆسەکانی چاکسازی ، ئامانجی دووەمیش دانانی ئابووری و بودجەیە لەسەر ڕێچکەیەکی راست و ڕەوان.
    ڕوونیشی کردەوە کە کازمی پڕۆسەکەی بەشێوەیەکی کردەیی دەستپێکردووە لە مانگی ئابی ساڵی پێشووەوە، جەختیشی لەوەکردەوە کە بەردەوامی هەیە لەسەر چاکسازی لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران و بەدوداچوون بۆکاروباری وەزارەتەکان دەکرێت.
    وتیشی کاغەزی سپی بەمەبەستی دەستنیشانکردنی کێشەوگرفتەکان داڕێژراوە بەوردی وبە بەرنامەسازی.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە پڕۆسەکە بە هەڕەمەکی ئەنجام نادرێت وبەڵکو بەنەخشەسازی بەڕێوە دەچێت.
    هەروەها وتی کە کاغەزەکە بۆ ئەوە دانراوە کە چەند ستراتیژیەتێک باتەڕوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە ئابووریەکان وئابووری کۆمەڵگا باشتر دەکات و دەستوور جێبەجێدەکات و پارەوپولی گشتی جوانتر بەڕێوەدەبات و ژینگەیەکی گونجاوتر دەڕەخسێنێت بۆ دروستکردنی ئابووریەکی دینامیکی، وجگەلەوەش پەیکەرسازیەک دەکات بۆ سیستەمی دارایی و بانکی ، و چارەسەری ئەوفاکتەرانە دەکات کە بوونە هۆکاری دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنان. 
    هەروەها وتی کاغەزی سپی توێژەلاوازەکانی کۆمەڵگای لەبیرنەکردووە و هەوڵی داوە کە نەختینە جێگیربکات چاکسازی ئابوری پەیڕەو لێبکات خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان دابینبکات و حکومەتی ئەلکتڕۆنی و کارگێڕی دابمەزرێنێت .
    هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کاغەزی سپی کاغەزێکە بۆ چاکسازی ئابووری و مەسەلە سیاسیەکان بەئامانج ناگرێت و بەشێوازێکی سیاسی دانەڕێژراوەتەوە و پەیوەندی بە شێوەی حکومەتی داهاتوەوە نیە.