دەستەی كەشناسی شەپۆلێكی خۆڵبارین لەم هەفتەیەدا ڕوو لە وڵاتدەكات

ناوخۆ
  • 19-06-2022, 12:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی، كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی عێراقی راگەیاند، لە كاتێكدا پێشبینی دەكات لەم هەفتەیەدا شەپۆلێكی خۆڵبارین ڕوو لە وڵات بكات.
    لە راگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ كە دووشەممەیە لە ناوچەكانی ناوەڕاست، ساماڵ و گەرم دەبێت، لە پاشنیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ خۆڵبارین، بەتایبەتی لە بەشەكانی باكووری". لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور ساماڵ دەبێتەوە و پاشنیوەڕۆ لە شوێنی جیادا خۆڵدەبارێت لە بەشە رۆژئاواوە دەست پێدەكات، لە كاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور ساماڵ و گەرم دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، و لە ناوچەكانی باكووری وڵات كەمێك كەم دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "كەش و هەوای رۆژی سێشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت و لە پاشنیوەڕۆدا خۆڵدەبارێت، بەتایبەتی لە ناوچەكانی باكووری، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور ساماڵ دەبێت و لە پاشنیوەڕۆدا خۆڵبارین كەم دەبێت لەگەڵ ئەگەری شەپۆلی خۆڵبارینی زۆر تر. لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای خۆی، لە كاتێكدا كەشوهەوای هەرێمی باشوور ساماڵ دەبێتەوە، گەرم دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینێكی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ناوچەی ناوەڕاست دادەبەزێت، لە كاتێكدا لە ناوچەكانی باكوور و باشووری وڵات كەمێك دادەبەزێت.
    هەروەها هاتووە "ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ڕوودانی شەپۆلی خۆڵبارین لە هەندێك شوێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور لە نێوان ساماڵ و شەپۆلی خۆڵبارینی سووك دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی شەپۆلی خۆڵبارین لە هەندێك شوێن، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵاتدا دادەبەزن”.
     ڕوونیشی كردەوە، "كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ساماڵ و تۆزاوی دەبێت، لە پاشنیوەڕۆدا وردە وردە شەپۆلی خۆڵبارین نامێنێت . سەبارەت بە پلەكانی گەرما، هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست، هەروەها كەمێك بەرزتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە باكور ، لە كاتێكدا كەمێك كەم دەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باشووری وڵاتەكە”.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و دووشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: