تەندروستی 385 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار دەكات

ناوخۆ
  • 18-06-2022, 17:36
  • +A -A

    بەغدا INA - 
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی لە میانی هەڵوێستی سەبارەت بە پەتای كۆرۆنا 385 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرد.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە رایگەیاندووە : 195 حاڵەتی چاكبوونەوەیان لە ڤایرۆسەكە تۆماركردووە و دوو حاڵەتی مردنی نوێی تۆماركردووە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە 838كەس.