ڕووسیا هەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ چین زیاد دەکات

ئابوری
  • 17-06-2022, 21:15
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    ئەمرۆ ھەینی ، کۆمپانیای غاز پرۆمی ڕووسی ڕایگەیاند "کە لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٦٧.٥٪ دابینکردنی گازی سروشتی بۆ چین زیادی کردووە.
     "ئەلێکسی میلەر " سەرۆکی کۆمپانیای غازپرۆم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند: کە لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا کۆمپانیاکە گەیاندنی غازی بۆری بۆ چین بەڕێژەی ٦٧.٥% زیادکردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.