33 داواکراو لە واست دەستگیرکران

ئەمنی
  • 17-06-2022, 20:07
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    ئەمڕۆ هەینی ، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای واست , دەستگیركردنی 33 داواكراو و دەستبەسەرداگرتنی 238 ماتۆڕسكیلی بەھۆی سەرپێچی لە پارێزگای واست راگەیاند.
    پۆلیسی پارێزگاکە،لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوە کردووە، "بەشەکانی پۆلیسی "ئەلعزە، ئەلحەی، ئەلنوعمانیە، ئەلسوەیرە، ئەلعەزیزیە، ئەلسیترات توانیان ژمارەیەک لە سەرپێچیکاران دەستگیر بکەن .
     ئاماژەی بەوەشکرد، "33 داواکراو بەپێی ماددە یاساییە جیاوازەکان دەستگیرکراون، دەست بەسەر 238 ماتۆڕسکیلی سەرپێچیکاردا گیراوە، هەروەها 132 سزای هاتوچۆ بەسەر سەرپێچیکاردا سەپێنراوە".
     راشیگەیاند کە "ئەو کارە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆپارێزی و بەهێزکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بۆ هەموو ناوچەکانی پارێزگاکە و جێبەجێکردنی یاسادا دێت".