عێڕاق وسودان جمککردنی زانکۆکانیان تاووتوێ دەکەن

ئابوری
  • 16-06-2022, 16:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری خوێندنی باڵا نبیل کازم و باڵیۆزی کۆماری سودان لەبەغدا احمد حسن ابراهیم ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە باسی جمککردنی زانکۆکانیان کرد.
    بەیاننامەی وەزارەت کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت
    وتی وەزیری خوێندنی باڵا نبیل کازم ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە باڵیۆزی
    کۆماری سودان احمد ابراهیم وپێکەوە باسیان لە هاریکاری ئەکادیمی نێوان هەردوولاکرد.
    وەزیری خوێندنی باڵا هاندەربوو بۆ سوود وەرگرتن لە پڕۆگرامەکانی کاری هاوبەش و ڕەجاوکردنی گۆڕانکاریە زانستیەکان کە لەژینگەی زانکۆییدا هەیە لە جیهان ولەناوچەکە وهەروەها ڕێکخستنی بەراییەکانی پەیوەست بە پسپۆڕێتی پڕۆگرامەکانی خوێندنی هان دا 
    بەتایبەتی ئەوانەی کە پەیوەستن بە خەسڵەتە پسپۆڕیەکانەوەوکاراکردنی پڕۆگرامەکانی ناردنی توێژەری قوتابیان و سەرپەرشتکردنی هاوبەش.
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی سودان ئاستی هاوکاری وەزارەتی خوێندنی بەرزنرخاند بۆ پەڕەپێدانی پەیوەندیە ئەکادیمیەکان دلەژێر ڕووناکی 
    پێنوێنە زانستی و فێرخوازیەکان.