دامەزراوەی شەهیدان قۆناغێكی نوێی گەڕان بەدوای گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-06-2022, 12:37
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دامەزراوەی شەهیدان ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی گەڕان بەدوای گۆڕە بەكۆمەڵەكاندا ڕاگەیاندو هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پلانیان هەیە لەمساڵدا گۆڕی نوێ‌ لە ڕومادی و شەنگال هەڵبدنەوە.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان زیا كەریم بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گۆڕی بەكۆمەڵ هەیە كە تا ئێستا هەڵنەدراوەتەوە و وتیشی: فەرمانگەكەیان دەستیكردووە بە قۆناغێكی نوێ لە ڕووپێوی ئاسمانی و نەخشەی ئاسمانی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە كۆشكەكانی سەرۆكایەتی و ناوچەكانی دەوروبەری ڕوویانداوە لە دوای گۆڕستانەكان، بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەزووترین كات ئەو شوێنانە دەستنیشان دەكرێن كە هەڵدەدرێنەوە.
    ئاشكراشیكرد: ژمارەی روفاتی شەهیدانی تاوانی سپایكەر كە لە ڕووبارەكە دۆزراونەتەوە لە لایەن فەرماندە سەربازییەكانەوە گەیشتە 161 روفات و لە گۆڕستانی وادی سەلام بەخاك سپێردراون، وتیشی: پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕەكان ئاڵۆزە و بووەتە هۆی ئەوەی كارمەندەكان بەهۆی پلەی گەرمی بەرزەوە تووشی نەخۆشییەكانی هەناسەدان و پێست ببن بەهۆی ئەو گازانەی لە ناو گۆڕە بە كۆمەڵەكانەوە دێنەدەرەوە كە بە قورسی كەڵەكە بوون و لە ژێر زەویدا زۆر قووڵ نێژراون.
    دووپاتیشیكردەوە: كە چەندین گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوەو بەردەوام لە زیادبووندان و كاردەكەین بۆ دامەزراندنی بنكەی زانیاری بۆیان، و وتیشی: چەندین گۆڕ لە پارێزگای ئەنبار و قەزای شەنگال چاودێری كراون، هەروەها، پلان بۆ هەڵدانەەی گۆڕی نوێ‌ لەمساڵدا لە شەنگال و هەروەها گۆڕی دیكە لە ڕومادی داڕێژراوە.
    تەئكیدیكردەوە: ئێمە بەپێی چوارچێوەی یاسایی كاردەكەین وەك تیمەكانمان گۆڕ هەڵدەدنەوەو روفاتەكان لادەبەن و فایلی یاسایی تەواو دەكەن و دەیانگوازنەوە بۆ لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەكان.