یەكەم كاروانی حاجیانی عێراقی گەیشتە خاكی پیرۆز

ناوخۆ
  • 15-06-2022, 10:43
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی باڵای حەج و عومرە گەیشتنی یەكەم كاروانی حاجیانی لە رێگەی گەشتی ئاسمانیەوە بۆ خاكی پیرۆز ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: یەكەم كاروانی حاجیان بە گەشتی ئاسمانی گەیشتە خاكی پیرۆز.
    پێشتر هێڵی ئاسمانی عێراق لە سەرەتای ڕۆژی سێشەممەوە، یەكەم گەشتی خۆی بۆ گواستنەوەی حاجیانی عێراقی بۆ خاكی پیرۆز ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە عەباس عومران زوبەیدی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: یەكەم گەشتی فڕۆكەخانەی نیشتیمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینە سەرچاوەی گرت كە تایبەت بوو بە گواستنەوەی 348 حاجی عێراقی بۆ وەرزی حەجی 1443 هیجری و 2022 م.