دەستەی حەج: ژمارەی ئەو حاجیانە لەڕێگەی ئاسمانییەوە دەگوازرێنەوە ئاشكرا دەكات و وادەی گواستنەوە لەرێگای زەوی دیاری دەكات

ناوخۆ
  • 14-06-2022, 14:15
  • +A -A

    بەغدا - INA- سەجاد ئەلموسەوی
    ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی حەج و عەمرە پشتڕاستی كردەوە كە لە ماوەی شەش ڕۆژدا 7 هەزار و 500زیارەتكار بە فڕۆكە ڕەوانە كراون.
    جەمال ئەلبەكری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئەو دەستە لە بەیاننامەیەكدا بۆ كەناڵی هەواڵی ئەلعێراقیە، كە بەدواداچوونی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كردووە و ڕایگەیاندووە: ژمارەی ئەو زیارەتكارانەی ئەمڕۆ لە گەشتەكاندا گرووپ كراون گەیشتوونەتە 1100 زیارەتكار، ئاماژەی بەوەدا كە پرۆسەی گرووپكردن لە ڕێگەی ئاسمانەوە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەموو فڕۆكەخانەكانەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو گروپەی زیارەتكاران كە بە ئاسمانی گرووپ دەكرێن 7500 زیارەتكارن، ئاماژەی بەوەشكردووە گرووپكردنی زیارەتكاران بە شێوەی وشكانی لە 18ی ئەم مانگە دەستپێدەكات.
    ڕوونیشی كردەوە كە كۆی گشتی ژمارەی زیارەتكارانی عێراق لە سەرجەم بەندەرەكانی ئاسمانی و وشكانییەوە 15 هەزار و 250 زیارەتكارن، ڕوونیشی كردەوە كە دەستە هەموو ڕێوشوێنە لۆجستی و تەندروستی و ئەمنییەكانی گرتۆتەبەر و هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە دابینكردنی ئاسوودەیی و سەلامەتی بۆ زیارەتكارانی عێراقی تەواو كردووە و بە ناردنی شاندێكی كارگێڕی كە لە مەدینە و لە مەككەی موكەڕەمە نیشتەجێبوونیان ڕێكخستووە، هەروەها ناردنی شاندێكی تەندروستی لە پزیشكان بۆ یاوەری زیارەتكاران بە درێژایی ماوەی حەج.
    ئەمڕۆ سێشەممە هێڵی ئاسمانی عێراقی ئۆپەراسیۆنی یەكەم گەشتەكانی بۆ گواستنەوەی زیارەتكارانی عێراقی بۆ خاكی پیرۆز ڕاگەیاند.
    عەباس عومران ئەلزوبەیدی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ئاماژەی بەوەكردووە یەكەم گەشتی ئەو فڕۆكە هەڵگرە نیشتمانییە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو فڕۆكەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینە رۆیشتووە، كە دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دیاریكراوە بۆ گواستنەوەی 348 زیارەتكاری عێراقی بۆ وەرزی حەج 1443 كۆچی / 2022ی زایینی.
     ئاماژەی بەوەشكردووە كۆمپانیاكە تواناكانی تەواوی خۆی كۆكردووەتەوە و بەكاریهێناوە بۆ خزمەتكردنی زیارەتكاران و دابینكردنی هەموو ئامرازێكی ئاسوودەیی بۆیان،ئاماژەی بەوەشكردووە بڕیارە زیارەتكاران بە چوار بۆ پێنج گەشت لە ڕۆژێكدا لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانەوە كە لە وڵاتەكەدا ئەنجام بدرێت و بۆ سەرجەم فرۆكەخانە گشتییەكانی وڵات.