دەستەی باڵای حەج و عەمرە: پێویستە تەمەنی ئەو كەسەی فەریزەی حەج بەجێدەگەیەنێت، لە ٦٥ ساڵ زیاتر نەبێت

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 20:39
  • +A -A

    بەغداد - INA

    دەستەی باڵای حەج و عەمرە رایگەیاند، داوا لەو كەسانە دەكەن كە ناویان لە براوەكانی تیروپشكی حەجی ساڵی ٢٠٢٠ دەرچووە، سەردانی نووسینگەكانی دەستەی باڵای حەج و عەمرەبكەن بۆ تەواوكردنی رێككارە یاساییەكانیان.
    دەستەی باڵای حەج و عەمرە لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا ئاماژەی بەوەكرا:" داوا لە براوەكانی تیروپشكی حەجی ساڵی ٢٠٢٠ دەكەین، سەردانی نووسینگەكانی دەستەی باڵای حەج و عەمرە لە عێراق و پارێزگاكان بكەن، بۆ جێگیركردنی ناوەكانیان و تەواوكردنی رێككارە یاساییەكانیان" .
    دەستەی باڵای حەج و عەمرە ئەوەشیخستەڕوو:" پێویستە تەمەنی ئەو كەسەی فەریزەی حەج بەجێدەگەیەنێت، لە ٦٥ ساڵ زیاتر نەبێت و بەگوێرەی رێنماییەكانی وڵاتی سعودییە-ش ژەمەكانی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەرگرتبێت" . ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ماوەی دوو ساڵە پرۆسەی بەجێگەیاندنی حەج و عەمرە لە جیهاندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیراوە بڕیارە لە ئەمساڵەوە ئەو دوو پرۆسەیە دەستپێبكاتەوە.