بەرگری شارستانی ئاگرێك لە دوكان و ماڵێك لە بابل كۆنترۆڵكرا

ئەمنی
  • 12-06-2022, 21:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: توانیویانە ئاگرێك لەناو بازاڕێك و خانوویەك لە پارێزگای بابل كۆنترۆڵبكەن.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: تیمەكانی بەرگری شارستانی بەبەشداری شەش ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە توانیان ئاگرێك لە ناو دوكانێك و ماڵێك لە ناوەندی پارێزگای بابل كۆنترۆڵ بكەن.
    ئاشكراشیكرد: تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان مەترسی بڵاوبونەوەی ئاگرەكە بۆ دوكانەكانی نزیكی لەناو بازاڕەكە دوربخەنەوە كە بازاڕێكی بازرگانی قەرەباڵغە.
    راشیگەیاند: توانیان كۆنترۆڵی كەوتنەوەی ئاگرەكە بكەن بە كەمترین زیانی ماددی و بەبێ‌ هیچ زیانێكی گیانی.