ئاگرێك لە خوێندنگایەكی تایبەت لە بەسرە كۆنترۆڵكرا

ناوخۆ
  • 19-04-2022, 16:40
  • +A -A

    بەغداد – INA


    وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند: كەوتنەوەی ئاگرێك لە خوێندنگایەكی تایبەت لە بەسرە كۆنترۆڵكرا
    وەزارەتی گواستنەوە لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: تیمەكانی سەلامەتی و ئاگركوژێنەوەی كۆمپانیای گشتی بەندەرەكانی عێراق ئەمڕۆ توانیان ئاگرێك كە لە خوێندنگایەكی تایبەت لە ناوەڕاستی پارێزگای بەسرە كەوتبوەوە كۆنترۆڵبكەن.
    بەپێی بەیاننامەكە فەرحان فەرتوسی بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەكان رایگەیاند: تیمەكانی سەلامەتی و ئاگركوژێنەوەی كۆمپانیاكە بە كەرەستەكانی ئاگركوژێنەوەی هونەری ئامادەكراون و چەندین تیممان هەیەكە 24 كاتژمێر كاردەكەن بۆ حاڵەتێكی لەناكاو.
    وتیشی: تیمەكانی سەلامەتی و ئاگركوژێنەوە بەیانی ئەمڕۆ توانیان ئاگرێك لە خوێندنگایەكی تایبەت لە بەسرە كۆنترۆڵبكەن بێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لێبكەوێتەوە.