حەلبوسی و باڵیۆزی كوەیت تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان دەكەن

سیاسی
  • 9-06-2022, 21:42
  • +A -A

    بەغداINA - 
    محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و سالم زەمانان باڵیۆزی كوەیت سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان تاوتوێ كران.
    نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INAكەوتووە ئاماژەی بەوەكردووە كە سەرۆكی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی ئەمڕۆ پێشوازی لە باڵیۆزی دەوڵەتی كوێت لە عێراق، سالم ئەلزەمانان كرد بە بۆنەی كۆتایی هاتنی كارەكانیەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەردەوامی بەهێزكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەكان تاوتوێ كرا، ئاماژەی بەوەشكرد : حەلبوسی ستایشی هەوڵەكانی باڵیۆزەكەی كرد لە ماوەی مانەوەی لە عێراق لەم بوارەدا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانی داهاتوودا.
    لای خۆیەوە ئەلزەمانان سوپاسی سەرۆكی پەرلەمانی كرد و ئاماژەی بەوەدا پشتیوانی بەردەوامی وڵاتەكەی بۆ عێراق و هاوكاری لە هەموو بوارەكاندا لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی برا.