دەستبەسەر بڕێك كەلوپەلی تیرۆریستاندا دەگیرێت و تیرۆریستێكی داواكراوێكیش دەستگیردەكرێت

ئەمنی
  • 8-06-2022, 11:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: لە ناوچەی رەوادی سەر بە قەزای تارمییە دەستبەسەر بڕێك كەلوپەلی تیرۆریستانی داعشدا گیراوەو لە میسانیش داواكرێك دەستگیركرا.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەئۆپەراسیۆنێكی هەواڵگریی ورددا مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش و بەهاوكاری لیوای 12 حەشدی شەعبی لەناوچەی رەوادی سەر قەزای تارمییە لەكەندێكی شوێنی تیرۆریستانی چەتەكانی داعش كە خۆراك و بەتانی و پێداویستی نوستنی تێدابوو، دەستیان بەسەر كەرەستەكاندا گرت و لەناویان برد.
    ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی میسان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی پێنجی فریاكەوتن لە قەزای ئەلمیمونە لە پارێزگاكە داواكراوێكیان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی تیرۆر داواكراوە.
    رونیشیكردەوە: تۆمەتبارەكە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەری، ئاراستەی لایەنە تایبەتمەندەكان كراوە.