نرخی نەوت لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە

ئابوری
  • 8-06-2022, 10:34
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزبووەوە، ئەوەش دوای خستنەڕووی كەم و زیادبونی خواستی سوتەمەنی، و پشتگیریكردن لە گرێبەستەكانی نەوتی خاو ، هەروەك شارە گەورەكانی چین سنورداركردنی هاتوچۆیان ئاسان كردەوە كە بۆ سنورداركردنی پەتای كۆرۆنا رێوشوێنیان گرتبوەبەر.
    گرێبەستەكانی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی ئاب 22 سەنت بەرز بووەوە گەیشتە 120.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمەش لە دوای لە 31ی ئایارەوە بەرزترین ئاستە.
    هاوكات گرێبەستەكانی نەوتی خاوی تێكساسی بۆ مانگی حەوت بە 119.65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك كراوە، 24 سەنت، یان 0.2٪، زیادیكردەوە، ئەمەش دوای گەیشتن بە بەرزترین ئاست لە 8ی ئازارەوە.
    ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری چەند شیكرەوەیەكی بوارەكەوە رایگەیاندووە، كە كۆگاكانی نەوتی خاوی ئەمریكا هەفتەی ڕابردوو زیاتر دابەزین، هەرچەندە ڕەنگە ئاستی كۆگاكانی بەنزین و بەرهەمەكانی تر بەرزترن.
    ئەوە لە كاتێكدایە ژمارەیەك پەیمانگای نەوتی ئەمریكی ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن: كۆگاكانی نەوتی خاوی ئەمریكا هەفتەی ڕابردوو بەرزبوونەتەوە.