وەزارتی ناوخۆ: چەند لیژنەیەك بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی سەربڕینی مەڕوماڵات لەدەرەوەی كوشتارگەكان پێكهێنرا

ناوخۆ
  • 7-06-2022, 17:55
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ سێشەممە پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی ڕاگەیاند بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی سەربڕینی مەڕوماڵات لەدەرەوەی كوشتارگەكان.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر ڕێنماییەكانی وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ كاروباری پۆلیس، فەریق عیماد محەمەد مەحمود، سەرۆكایەتی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری كرد بۆ بەدواداچوونی سەربڕینی مەڕوماڵات لە دەرەوەی ناوچە دیاریكراوەكان، كە بە دیاردەیەكی نا شارستانی و ناتەندروست دادەنرێت، بۆ ڕێگریكردن لەنەخۆشانی تای خوێنەبەربوون.
    لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە ئامادەبوونی لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندی و زانیاری لەوەزارەتی ناوخۆو ژمارەیەك لەسەركردەكانی ئاژانس و نوێنەرانی وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی تەندروستی و كشتوكاڵ و سكرتارییەتی بەغداد و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداد و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و فەوجی فریاكەوتن و پۆلیسی سكرتارییەتی بەغداد بەڕێوەچوو، گرنگترین ڕێگا كاریگەرەكانی بۆ چارەسەركردنی سەربڕینی مەڕوماڵات لە دەرەوەی كوشتارگەكان و ئەو شوێنانەی بۆیان تەرخانكراوە و هەروەها كەمكردنەوەی ئەم دیاردەیەو و لێپرسینەوەی سەرپێچیكاران لەڕێگەی كاری لیژنە هاوبەشەكانەوە تاوتوێكران.
    ئاشكراشیكرد: ئەندامانی لیژنەكە چەند كێشەیەكیان خستەڕوو بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی باسكرا لە بەرامبەردا بریاری پێكهێنانی لیژنەی لاوەكی لە هەموو پارێزگاكان درا و هەروەها چالاككردنی ڕۆڵی میدیایی بۆ پەروەردەكردن و ڕێنوێنیی هاوڵاتیان و ڕوونكردنەوەی مەترسییەكانی ئەو نەخۆشییە بەربڵاوە و هۆكارەكانی، شێوازی سەربڕینی ئاژەڵان بەبێ كۆنتڕۆڵی تەندروستی و ئاراستەكردنی مەفرەزەكانی تەندروستی بۆ بەدواداچوونی كوشتارگە بێ‌ رێگاپێدراوەكان.