پارێزگاری بەسرە ڕێككەوتنێك بۆ دروستكردنی بەربەستێك بۆ پاراستنی سنور رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 7-06-2022, 17:32
  • +A -A

    بەصرە - INA
    ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێككەوتنێكی بۆ دروستكردنی بەربەستێكی لە خۆڵ دروستكراو بەدرێژایی 109 كیلۆمەتریی بە درێژایی كەنداوی عەرەبی ڕاگەیاند بۆ ڕێگریكردن لە دزەپێكردنی قاچاخچییەكان و پاراستنی سنوور لەگەڵ ئێران. 
    پارێزگای بەسرە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عیدانی پێشوازیكرد لە شاندێكی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی بە سەرۆكایەتی فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە دروستكردنی بەربەستێكی لە خۆڵ دروستكراو بە درێژایی كەنداوی عەرەبی بۆ ڕێگریكردن لە دزەپێكردنی قاچاخچییەكان و پاراستنی سنوور لەگەڵ ئێران.
    عیدانی رایگەیاند: بەربەستەكە 109 كیلۆمەتر درێژە و لە باشوری بەسرەوە تا (رەئس بیشە) درێژ دەبێتەوە و لە پێنج بەش پێكهاتووە كە بۆ جێبەجێكردنیشی دابەشكراوە لە نێوان وەزارەتەكانی بەرگری و نەوت و سەرچاوەكانی ئاو و دەستەی حەشدی شەعبی و پارێزگای بەسرە.
    لەبارمبەردا فەریقی یەكەم روكن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، رایگەیاند: بەربەسی لە خۆڵ دروستكراوی 51 كیلۆمەتری لە زۆنگاوی حەوێزەوە درێژدەبێتەوە بە وێستگەی پاراستن و بە كامێرای چاودێری حەراری ئامادەكراوە بۆ ڕێگریكردن لە دزەكردن و قاچاخچییەكان.