وەفدێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی یارەڵا و شەمەری گەیشتە سنوری ئۆپراسیۆنەكانی دیالە

ئەمنی
  • 20-04-2022, 11:34
  • +A -A

    بەغداد – INA
    فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند: وەفدێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی فەریقی یەكەمی  روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا و فەریكی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە سنوری ئۆپراسیۆنەكانی دیالە.
    فەرماندەی ئۆپرسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: فەریقی یەكەمی  روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا سەرۆكی ئەركانی سوپا و فەریكی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان بەسەرۆكایەتی وەفدێكی ئەمنی گەیشتنە سنوری ئۆپراسیۆنەكانی دیالە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەم سەردانە بۆ بەدواداچونی بارودۆخی ئەمنی ناوچەی جەلەولا و ناوچەكانی دەوروبەریەتی.