دەزگای دژە تیرۆر لە چیای قەرە جۆغ تیرۆریستێک دەکوژێت و دەست بەسەر چەند بڕە چەکێک دادەگرێت

ئەمنی
  • 7-06-2022, 15:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای دژەتیرۆر کوژرانی تیرۆریستێک و دۆزینەوەی چەندین جۆری چەکی لە چیای قەرە جۆغ ڕاگەیاند.
     وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لیوا" یەحیا رەسوڵ" لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە رایگەیاند، "لە ئۆپراسیۆنێکدا هێزێكی ئەمنی لە دەزگای دژەتیرۆر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی دۆزیوەتەوە کە لەناو یەکێک لە حەشارگە سەرەکییەکان بوە دوای کوشتنی ئەو تیرۆریستەی کە پاسەوانی دەکرد.
    ئاماژەی بەوەشدا کە " ئەم ئۆپەراسیۆنە لەسەر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی چیاکانی قەرەچوغە. 
     ووتیشی تەرمێک لە نزیک شوێنەکە  دۆزراوەتەوە و هێزەکان سەرقاڵی پشکنینن بۆ تاوەکو ناسنامەی دیاریبکرێت .