دەستگیرکردنی تیرۆریستێک و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر کە بۆکاری تیرۆرستی بەکار دەھێنرا لە ئەنبار

ئەمنی
  • 6-06-2022, 21:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی تیرۆریستێک و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە بۆ پاڵپشتی لۆجستی تیرۆریستان بەکاردەهێنرا لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
     شانەكە لە راگەیەندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "لە رێگەی دوو ئۆپەراسیۆنی جیاواز و بە پشت بەستن بە زانیاری دروست لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری لەگەڵ هێزێكی فەرماندەیی هێزە وشكانیەكان، یەكێك لەو تیرۆریستانەی کە پێشتر داواكراو بوو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری بەپێی بڕگەکانی مادەی چوارەمی تیرۆر لە ناوچەی ئەلڕوتبەی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرا.
     ئاشکراشیکردوە کە "هێزەکە توانیویەتی خانوویەک لە باکووری ئەلڕوتبە بپشکنێت، کە بارھەڵگرێکی دزراوی یەکێک لە ناوچەکانی ئەنباری تێدابووە. زانیارییە هەواڵگرییەکانیش بەکارهێنانی ئەو بارھەڵگرەی لەلایەن باندە تیرۆریستییەکانی داعش پشتڕاست دەکەنەوە بۆ دابینکردنی سووتەمەنی و پاڵپشتی لۆجستی بۆ حەشارگەکانیان.
    راگەیەندراوەکە روونیشیکردۆتەوە کە دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە ئامێرە تەقەمەنیەکان گیراوە و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست دژی تیرۆریستەکە و ئەو کەرەستانەی دەستبەسەرداگیراوان گیراوەتەبەر.