بەهاوكاری لەدژە تیرۆر و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان 6 تیرۆرست دەستگیركران

ئەمنی
  • 6-06-2022, 19:03
  • +A -A

    هەولێر –INA
    دەزگای دژەتیرۆر رایگەیاند، هێزەكانیان بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان شەش تیرۆرستیان لە ئەنبار، سەڵاحەدین، هەولێر و سلێمانی دەستگیركردوە، سەركەوتنی ئۆپراسیۆنەكەش بۆ هاوكاری و متمانەی دولایەنە لەنێوان هێزە ئەمنییەكان دەگەڕێتەوە.
    ئەمڕۆ دوشەممە دەزگای دژەتیرۆر لەراگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا هاتووە:" بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و لەچوارچێوەی كاری هاوبەشی دەزگای هەوڵگری نێوان هەردولا، ژمارەیەك چەكداری تیرۆرستی و بەرپرسانی باڵای داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین،  وقەزای فەلوجە، پارێزگاكانی  هەولێر و سلێمانی دەستگیركراون".
    لە راگەیندراوەكەی هێزەكانی دژەتیرۆر هاتووە:" تۆمەتباری یەكەم كە تۆمەتی ئەندامیەتی داعشی دراوەتە پاڵ و پێشتر بەرپرسی كوشتنی رێكخراوەكە بوە لە سەڵاحەددین دەستگیركراوە، هەروەها لە فەلوجە دو ئەندامی باڵای داعش دەستگیركراون.
    هەروەها بەرپرسی موڵگاكانی داعش كە ناسراوە بە  مۆڵكەكانی داعش لە كەرتی زۆبەع كە ناسراوە بە تیرۆرست ئەبو ئەمجەد بەهاوكاری ئاسایشی سلێمانی دەستگیركرا.
    هەروەها راگەیندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەیشكر، بەهاوكاری هێزەكانی دژەتیرۆری لە هەولێر و هێزەكانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیش سێ چەكداری داعش دەستگیركراون كە داواكراو بون بەگوێرەی یاسای ژمارەی (4)ی تیرۆر، سەركەوتنی ئۆپراسیۆنەكەش بۆ هاوكاری و متمانەی دولایەنە لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و پشتیوانی بەردەوامی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەگەڕێتەوە.