دژەتیرۆری كوردستان بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لگێندراوەوە كەسێك لە هەولێر بریندار بوو

ئەمنی
  • 6-06-2022, 16:41
  • +A -A

    هەولێر -INA
    دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە لەئەنامی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێندراو بەئۆتۆمبێلێكدا لەشاری هەولێر كەسێك برینداربو كە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە.
    هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تێیدا هاتووە:"بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران، لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیوندای تۆكسۆن لە گەڕەكی سێتاقانی شاری هەولێر لە نزیك بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران، كەسێك بریندار بوو".
    بەپێی راگەیندراوەكەی دژە تیرۆری كوردستان ئەوە هاتووە كە بریندارەكە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە و ناوی (ئەكبەر سەفەر ئەڵماس)ە و خەڵكی ئێرانە و، لەدایكبووی 1973یە و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە.
    هەروەها دژ تیرۆر ئاماژەی بەوە كرد كە لێكۆڵینەوەكانی دەزگا ئەمنییەكان لەو بارەوە بەردەوامە.