بڕیارێكی نوێ لەبارەی نوێكردنەوەی ساڵانە و مۆڵەتی شۆفێری دەركرا

ناوخۆ
  • 18-04-2022, 17:30
  • +A -A

    هەولێر - INA
    وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی  لەبارەی نوێكردنەوەی ساڵانە و مۆڵەتی شۆفێری دەركرد.  
    بەپێی راگەیەنراوێكی هاتوچۆی سلێمانی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە،وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، لەمەودوا نوێكردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل پێویستی بە ئامادەبوونی خاوەن ئۆتۆمبێلەكە یاخود كەسێكی رێگەپێدراو لە رێگەی یاساوە واتە بە (وەكالەت)ی خاوەن ئۆتۆمبێلەكە دەبێت، دەشڵێت، لەمەبەدوا نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە دەبێت ئەگەرنا مۆڵەتەكە نوێناكرێتەوە و كارەكە جێبەجێناكرێت. بە گوێرەی نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ:" لەمەودوا هەر كەسێك بیەوێت مۆڵەتی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی نوێبكاتەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ، پێویستە خۆی ئامادەبێت، یاخود كەسێكی رێگەپێدراو لە رێگەی یاساییەوە واتە بە وەكالەتی ئەو كەسە دەتوانێت مۆڵەتی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكە نوێبكاتەوە" .


    سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری-ش ئاماژە بەوەكراوە:" لەمەودوا بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە ئامادەبێت بۆ ئەوەی مامەڵەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكەی بۆ ئەنجامبدرێت، لەبەرئەوەی هیچ كەسێكی دیكە رێگەپێدراو نییە، لە جێگەی ئەو مۆڵەتەكە نوێبكاتەوە" .