ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی نەبوونی عێڕاق بەئەندامی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی

ئابوری
  • 3-06-2022, 10:23
  • +A -A

    بەغداد/INA محمد الطالبي
    وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە یاساکارپێکراوەکان بوونەتە لەمپەر بەرامبەر بەنەبوونی عێڕاق بەئەندامی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی، ئاماژەشی بەوەدا کە بۆچوونێکی نوێ هەیە بۆ بەئەندامبوونی عێڕاق لەم ڕێکخراوە.
    وتەبێژی وەزارەت محمد حنون بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کەعێڕاق چەند ساڵێکە لەهەوڵدایە بۆ بەئەندامبوون لەم ڕێکخراوە و پێویستە چەند یاسایەک دابڕێژرێن کەبۆ ئەندامبوون لەم ڕێکخراوە دەست بدەن.
    وتیشی کە وەزارەت دەزگایەکی حکومیەو وەک وەزارەتەکانی دی وایە وبەگوێرەی یاساکان دەجوڵێتەوە کە ئاستەنگن بۆئەندامبونی لەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتیە مەزنە ، داواشی کرد لە پەرلەمانتاران کە یاسای گونجاو بۆ ئەم ڕێکخراوە دابڕێژن.
    هەروەها حنون وتی کە وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ وەزارەتەکانی دی کاردەکات بۆ خێراکردنی ڕێکارەکانی ئەندامبوونی لەم ڕێکخراوە بەڕوانگەیەکی نوێ وڕوونیشی کردەوە کە کۆششەکانی حکومەت لەم بوارەدا ڕۆڵێ دەبێت لەئەندامبوون لەم ڕێکخراوە.