ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران: کارکردن لەقوتابخانە نموونەییەکان بەپێی ڕێکەوتننامە چینیەکە بەردەوامە

ناوخۆ
  • 2-06-2022, 14:54
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە جەختی لەوەکردەوە کە قۆناغەکانی کارکردن لەقوتابخانە نموونەییەکان بەرەوامە بەگوێرەی ڕێککەوتننامە چینیەکە .
    ئەمیندارێتی گشتی لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی فەرمانگەی پڕۆژە نیشتیمانیەکان و قوتابخانەکان لە ئەمیندارێتی گشتی سەردانێکی پارێزگای دیوانیەی کرد بۆ شارەزابوون لە ڕەوشی کارکردن لەپڕۆژەیە کەلەلایەن کۆمپانیای باورجینای چینیەوە ئەنجام دەدرێت، ڕوونیشی کردەوەکەئەم سەردانە بەڕانمایی
    ئەمینداری گشتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران حمید نعیم الغزی ئەنجام دەدرێت .
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە پشکی پارێزگای دیوانیە ٦١ قوتابخانەیە کەدابەشکراونەتە سەر هەموو قەزاو ناحیەکانی پارێزگاکە، ڕوونیشی کردەوەکە سەرجەم شوێنەکان کاریان تیادا دەکرێت بەگوێرەی دیزاینەکانیان، هەروەها کارەلۆژیستیەکان لەڕووی ئەمنیەت و هونەریەوە دابینکراون لەپارێزگاکەدا.
    بەیاننامەکە وتی نوێنەری ئەمیندارێتی گشتی سڵاوی ئەمینداری گشتی حمید الغزی گەیاندە سەرجەم کارمەندانی عێڕاقی و چینی کەلەپڕۆژەکەدا کاردەکەن ، هانیشیانی دا لەسەر کۆششکردنی زیاتر بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان.
    هەروەها وتی کە الغزی گرنگیەکی زۆر بەم پڕۆژە گرنگە دەدات کە خزمەتێکی گەورە بە کەرتی پەروەردە پێشکەش دەکات.