نەوتی خاوی برێنت دەگاتە نزیكەی 125 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك

ئابوری
  • 31-05-2022, 19:23
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    نرخی نەوت دووبارە بازدانێكی تری بەخۆوە بینی و نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە نزیكەی 125 دۆلار.
    نەوتی خاوی برێنت لە بازدانێكی تردا 3 دۆلار زیادیكردو گەیشتە 124.67 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
    نەوتی خاوی ناوەندی خۆرئاوای تەكساس گەیشتە 117.09 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك و نرخی نەوتی خاو لە سەلەی ئۆپیك 120 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.  
    دوایین بازدانی نرخ لەدوای بڕیارەكەی دوێنێی یەكێتی ئەوروپا دێت بۆ قەدەغەكردنی هەناردەی نەوتی ڕوسیا بۆ ئەوروپا بە دوو لەسەر سێ، بە ڕێژەی 90٪ تا كۆتایی ئەمساڵ زیاددەكات.