نرخی نەوت بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 120 دۆلار

ئابوری
  • 30-05-2022, 21:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ زیاتر لە 120 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگدا.
    بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە چاودێران پێشبینی دەكەن یەكێتی ئەوروپا بگاتە رێككەوتنی كۆتایی بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی نەوتی رووسیا.
    گرێبەستی برێنت بۆ مانگی ئاب بەڕێژەی 1.27 دۆلار بەرزبووەوە، كە دەكاتە 1.1% و بۆ 116.81 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
    نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكا بە رێژەی 1.11 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 116.18 دۆلار، ئەمەش بەردەوامە لەو بەرزبوونەوەی بەهێزەی هەفتەی رابردوو بەدەستی هێنا.