موچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئایار مسۆگەركراوە

ناوخۆ
  • 24-04-2022, 22:15
  • +A -A

    بەغداد -INA
    وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی پێدانی مووچەی خانەنشینانی مسۆگەری لە بەغداد و پارێزگاكان بۆ مانگی ئایاری 2022 ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشینی و گەرەنتی كۆمەڵایەتی كرێكاران خلود حەیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، رایگەیاند: فەرمانگەكە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە وەكالەت دادوەری سالار عەبدولستار، هەموو ڕێكارەكانی تایبەت بە دەستپێكردنی مووچەی كرێكارانی خانەنشینانی تەواوكردووە كە لە دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 2022/4/27  لەگەڵا خەرجكردنی جەژنانە كە نزیكەی 100 هەزار دینارە.